المطلع
عاجل

post-image

سودانى بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بۆ سەردانی ئازەربایجان پێدەگات ‏


21:34 عێراق
2025-05-07
49478

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانیكردنى ئازەربایجان پێگەیشت.
‏ئمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی كرد لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئازەربایجان جەیهون بایرامۆڤ، بە یاوەری جێگری سەرۆكی كۆمپانیای سوكار بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز.
‏بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری بنیاتنەری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا كرا، بەتایبەتی لە بواری وزەدا. و هاوكات سودانی تەئكیدیكردەوە: لە پەرۆشی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پەرەپێدانی كاری هاوبەش، ستایشی هەڵوێستە پاڵپشتییەكانی ئازەربایجانیشی كرد سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
‏بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی ئاماژەی كرد: بە گرنگی چالاككردنی كۆمەڵێك بابەتی هاوبەش كە بەشدارن لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلانی هەردوو وڵاتی دۆست.
‏سودانی تەئكیدیكردەوە: لەسەر ئاڕاستەی حكومەت بەرەو دامەزراندنی هاوبەشی دوولایەنە لەگەڵ ئازەربایجان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە كەرتی نەوت، و جەختیشیكردەوە: لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كە لە كەرتی وزەدا لەبەردەستدایە.
‏ناوبراو ستایشی كۆمپانیای سوكاری ئازەربایجانی كرد و داوایكرد وەبەرهێنان لە كەرتی دەرهێنانی نەوت بكات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەكانی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی غاز و ڕاكێشانی كۆمپانیا گەورەكان بۆ وەبەرهێنان لەم كەرتە گرنگەدا.
‏لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە  پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، و هەروەها سودانی تەئكیدیكردەوە: لە ڕەتكردنەوەی هێرشە بەردەوامەكانی سەر غەززە و لوبنان و ئەو تاوانە دڕندانەیە كە لەلایەن قەوارەی داگیركەرەوە بەرامبەر خەڵكی مەدەنی بێ بەرگری ئەنجامی داوە، هەروەها پەیڕەوكردنی سیاسەتی برسیكردن لە نێوان بێدەنگی نێودەوڵەتیدا لەسەر دۆخەكە. هەروەها ئاماژەی بە سیاسەتی هاوسەنگی عێراق و كارەكانی لەبارەی پرسە ئەمنییەكان كرد كە پاڵپشتی سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكەن.
‏لای خۆیەوە بایرامۆڤ سڵاوی سەرۆكی وڵاتەكەی گەیاندە سەرۆك وەزیران و بانگهێشتنامەكەی بۆ سەردانی ئازەربایجان نوێ كردەوە بۆ پێشخستنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات. هاوكات سودانی تەئكیدی لە پابەندبوونی خۆی بە قبوڵكردنی بانگهێشتنامەكە لە زووترین كاتدا كردەوە. لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەكاندا دەربڕی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 88632
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 102242
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 227643
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 204505
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 204088
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 205969
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 203715
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 215148
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 217151
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 217411
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 221194
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 68973
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 213677
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 73362
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 141470
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 70209
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 220362
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 72398