کوردستان.. شوێنی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری بڵاوکرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، وزارەتی پهروهردهی ههرێم شوێنی تاقیكردنهوهی وەزاری خوێندكارانی ١٢ی ئامادهیی راگهیاند و داواشی لە خوێندکاران کرد رۆژێك پێش ئهنجامدانی یهكهم تاقیكردنهوه سهردانی هۆڵهكانیان بكهن.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێویستە رۆژێک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی یەکەم، واتە لە رێکەوتى ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٧ و نیوی سەرلەبەیانی، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ خولی یەکەم.
سەندیکای کرێکارانی عێراق: هەوڵدەدەین کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکاران بگەیەنینە ٥٠٠ هەزار دینار
وتیشی، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی خوێندکار، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
هەروەها، لە رێگای ئەم لینکەوە خوێندکاران بە پێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن .
