دوای کارەساتی کۆلێژی سەربازی... فەرماندەی گشتی ڕێوشوێنی بەپەلە دەگرێتەبەر
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی،ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانی دورکەوتنەوەی بۆ سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و یاریدەدەرەکەی و ڕاگری کۆلێژی سەربازی چوارەم و فەرماندەی فەوجی پەیوەندیدار و دەست لە کارکێشانەوەیان دەرکرد،ئەمەش دوای گیان لەدەستدانی دوو خوێندکار لە کۆلێژی سەربازی چوارەم لە پارێزگای زیقار هەروەها فەرمانی پێدانی پلەی (مولازم) بە خوێندکارانی کۆچکردوو کرد.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کرد بۆ ئاشکراکردنی کەمتەرخەمەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان ئەمەش دوای گیان لەدەستدانی دوو خوێندکار لە کۆلێژی سەربازی چوارەم لە پارێزگای زیقار و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی خوێندکارانی دیکە.
فەرماندەی گشتی فەرمانی دورکەوتنەوەی بۆ سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و یاریدەدەرەکەی و ڕاگری کۆلێژی سەربازی چوارەم و فەرماندەی فەوجی پەیوەندیدار و دەست لە کارکێشانەوەیان دەرکرد.
هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی پێدانی پلەی (مولازم) بە خوێندکارانی کۆچکردوو کرد و هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پابەندبن بەو ڕێنمایانەی کە پێشتر لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەرکراوە، کە جەخت دەکاتەوە لەسەر “گرنگی مامەڵەی باش لەگەڵ مەشقپێکراوەکان لە کۆلێژ و دامەزراوەکانی ڕاهێنان و خولی جۆراوجۆر، و پەیمانگاکانی ڕاهێنان و خولی جۆراوجۆر و چاودێریکردنی زیادەڕەوی لە مامەڵەی ئەفسەران و پلەدارەکان لەگەڵ مەشقپێکراوان و کە ناگاتە ئەو ئاستەی کە لە شکۆیان کەم بکرێتەوە و زیادەڕەویان پێ بکرابێت کە هەندێک جار دەبێتە هۆی زیانی جەستەیی و کشانەوەی لە کۆرسەکە و وازهێنان لە بەرهەمە پیشەییەکانی و هەروەها بۆ سەر فەرماندە و سەرکردە و ڕاگری کۆلێژەکان. چاودێریکردنی ئەمە و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان، خودی مرۆڤ لە کەسایەتی عێراقیدا بەرزترە کە ئێمە داهاتووی تێدا دیاری دەکەین."
