نوری مالیكی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نوری مالیكی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای كردوه له نوسینگه‌كه‌ی خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و گرنگی به‌هێزكردنی ڕۆڵی عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێم تاوتوێ كران".
نوری مالیكی له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر "پێویستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و دروستكردنی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش كه هێزه سیاسییه‌كان یه‌كبخات، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی قۆناغێكی نوێ كه بناغه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌خۆبگرێت".
