شاخەوان عەبدوڵلا: کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو دەربارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەباشی بەڕێوەچوون
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی ڕابردوو دەربارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەباشی بەڕێوەچوون، بەڵام بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی عێراق نەتواندرا ئەو بڕیارە بدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر پرسی مووچە، چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتیشی: کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی و باشبوون، تەنانەت هەڵوێستی دادوەرەکانیش بە ئاراستەی چارەسەکردن و بڕیاردان لەبەرەی ناردنی مووچەوە بوون، نووسراوی سەرۆک وەزیران مەسروربارزانی لەنێو کۆبوونەوەکە خوێندرایەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو کێشەی ئەمڕۆ ڕوویدا نەتواندرا کۆبوونەنەوەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بەڕێوەبچێت و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بدات.
