مه‌شهه‌دانی وفیدان تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقییەکانی نیشتەجێی تورکیا دەکەن
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوای له به‌رپرسانی توركیا كرد، ئاسانكاری له ڕێكاره‌كانی نیشته‌جێبون و ڤیزای چونه ژوره‌وه بۆ عێراقییه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بده‌ن و دوربكه‌ونه‌وه له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی له‌ناكاو مه‌گه‌ر پێشێلكاری یاسایی ئه‌نجام بده‌ن كه پێویستی به دورخستنه‌وه‌یان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌ردولا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان تاوتوێ كردوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕێگاكانی خێراكردنی دامه‌زراندنی نه‌خشه‌ڕێگای گه‌شه‌پێدان كراوه كه بازدانێكی تایبه‌ت له ئابوریی هه‌ردو وڵات‌دا به‌ده‌ستبهێنێت، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی چالاكییه بازرگانییه‌كان هانبدات، په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه زیادبكات، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ ڕۆیشتنی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا به كه‌مترین تێچون ده‌كات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی توركیای كرد بۆ ڕۆڵی له زیادكردنی ئاوی زیاده بۆ ناو ڕوباره‌كانی دیجله و فورات و هیوای ده‌ربڕی كه به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌بێ پچڕان به‌رده‌وام بێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوپاتیكرده‌وه، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی توركیاوه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، هیوای ده‌ربڕی هه‌ڵبژاردنی داهاتو سه‌ركه‌وتو بێت و له ئه‌نجامدا نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق بێت.
