المطلع
عاجل

post-image

توركیا ... قەدەغەکردنی ئەپی چاتبۆتی گرۆك


23:18 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-07-09
88028

به‌هۆی سوكایه‌تی به‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری كۆماره‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگه‌یاند، هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكی چاتبۆتی گرۆكیان قه‌ده‌غه‌ كردوه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای ئێكسی ئیلۆن مه‌سك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
‏
‏ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گرۆكیان قه‌ده‌غه‌كردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئه‌په‌كه‌ یاساكانی پێشێلكردوه‌ و سوكایه‌تی به‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هێما و به‌ها ئاینییه‌كان كردوه‌ كه‌ ئه‌م سوكایه‌تیانه‌ له‌ توركیا به‌ تاوان هه‌ژمارده‌كرێن.
‏
‏
‏به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، ئه‌پی چات كه‌ له‌ پلاتفۆرمی ئێكس یه‌كخراوه‌، وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی هێرشبه‌رانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كات، كاتێك هه‌ندێك پرسیاری به‌ زمانی توركی ده‌كرێت.
‏
‏
‏داواكاری گشتی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م قه‌ده‌غه‌كردنی ناوه‌ڕۆكی كه‌ره‌سته‌یه‌كی زیره‌كی ده‌ستكرده‌ له‌ توركیا.
‏
‏ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا (BİK) دوای بڕیاری دادگا ڕێگری له‌ چونه‌ ناو ئه‌په‌كه‌ كردوه‌.
‏
‏تا ئێستا نه‌ ئێكس و نه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ نه‌داوه‌.
‏
‏كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركیا له‌ زاری عه‌بدولقادر ئۆرالۆغڵو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی توركیاوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، توركیا تا ئێستا قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گرۆكدا نه‌سه‌پاندوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌گه‌ڵ ئێكس ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێده‌كه‌ن.
‏
‏یامان ئاكده‌نیر پسپۆڕی یاسای دیجیتاڵی له‌ زانكۆی ئیستانبوڵ، له‌ پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌سه‌ڵاتداران نزیكه‌ی 50 پۆستیان ده‌ستنیشانكردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گرۆكه‌وه‌ دروستكراون وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و فه‌رمانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكیان بلۆككردوه‌ بۆ پاراستنی نه‌زمی گشتی.
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 194566
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 204422
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 336325
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 320281
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 322505
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 318070
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 316206
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 334873
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 329846
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 326552
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 331979
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 107734
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 323334
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 112293
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 181367
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 104341
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 331357
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 113189