سودانی: ئەو کەموکوڕییەی کە بووە هۆی ڕووداوهكهی کوت ڕوونە
ئهمڕۆ پێنجشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی بهشداریكردنی لهپرسهی یهكێك لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، دووپاتیکردەوە کە ئەو کەموکوڕییەی کە بووەتە هۆی ڕووداوەکە ڕوونە و پێویستی بە ڕێوشوێنی ڕاگرتن هەیە.
لە وتارێکدا لە میانی سهردان و بهشداریكردنی له پرسهكهدا ، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە سەختە، ئێمەش باسی ئەو خێزانانە دەکەین کە بوونەتە قوربانی و هەستی کەسوکاری قوربانیان بەرز دەنرخێنین".
ئاماژەی بەوەشکرد، " کەموکوڕیی زۆر و ڕوونە و کەس نکۆڵی لەوە ناکات ، ئەم ڕووداوە و ڕادەی ئەو قوربانیدانەی کە ڕوویداوە پێویستی بە ڕێوشوێنی خۆپارێزی هاوتا لەگەڵ ڕووداوەکە هەیە ، بەدڵنیاییەوە ئەرکی دەوڵەت و دامودەزگاکانیە کە گرنگی بە سەلامەتی و ژیانی هاووڵاتیان بدەن".
سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بە کەمتەرخەمی، ئێمە بە جۆرێک لە کوشتن و گەندەڵی بە ئەنقەست دەزانین، ڕووداوەکە قورس و بە ئازارە، بەڵام ئەمە ویستی خودای مەزنە.
