یانهی ههولێر راهێنهری نوێی به هاندەرانی ناساند
یانەی هەولێر ئەمڕۆ باسم قاسم، راهێنەری بەنێوبانگی عێراقی وەک راهێنەری یانەکەی ناساند بەهاندەرو جەماوەری یانەی قەڵا و منارە.
باسم قاسم، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند "بێگومان ئەم ئامادەبوونە گەورەیەی جەماوەری بەرپرسیاریەتی من گەورەتر دەکات ،بەڕاستی زۆر سوپاسی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی، برام دکتۆر سەفین دەکەم، هەروەها برایان لە دەستەی کارگێڕی. بێگومان واژۆکردنی گرێبەستەکە و ئەنجامدانی کۆنگرەی ناساندن بەمشێوەیە زۆر دڵخۆشم دەکات و لە هەمانکاتدا بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە ئەستۆم".
قاسم وتیشی"هەموومان یارمەتی یەکدی دەدەین، کارگێڕی، هاندەران و یاریزانان، هەولێر دەگەڕێنینەوە بۆ ئەوە دۆخە باشەی جارانی. پشتیوان بەخوا ئێمە زەحمەتییەکان تێدەپەڕێنین، لەڕێگەی ئەم هاندەرانەوە".
باسم قاسم ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "هەرگیز داوای 7 ملیار دینارم نەکردووە، سەرۆکی یانەش دەزانێت کە من مەرجی وام نەبووە، رێزێکی زۆرم هەیە، بەڵام من هەرگیز ئەو مەرجەم نەبووە، یان چوار یان پێنچ، هەرگیز ئەو مەرجەم نەبووە. سەیر بکەن ئەمڕۆ من هاتووم بۆ ئەوەی بناسێنرێم، من رێزێکی زۆرم بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە هەیە".
راهێنهرهی نوێی یانهی ههولێر وتیشی "ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ فدراسێونی تۆپی پێی عێراق و لەگەڵ هەمووان هەیە و تەنیا دەمانەوێت ئەوەی لەسەرمانە بیکەین و یانەکەمان لە پێنچ یان شەش یانەی یەکەم بێت، بەڵام هەرگیز باسی پرسە داراییەکان و ملیار و چیم نەکردووە، دەتوانن بۆ دڵنیابوونەوە بگەڕێنەوە لای کارگێڕانی یانەکە".
