عەلی حەمە ساڵح: ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه و داهاتی نانه‌وتی راده‌ست بكات تا ساڵێكی دیكه موچه به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه ده‌كرێت
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌بو 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه و داهاتی نانه‌وتی راده‌ست بكات، تا ساڵێكی دیكه موچه به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه ده‌كرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ ئامادە نەبون 80 هەزار بەرمیل نەوتەکە بدەن، بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان، سبەی پێویستە بیدەن بۆئەوەی موچەی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2025 بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەکاری کرد بۆ وەرگرتنی 80 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەڵام هەرێم بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان نەیدا".
ده‌شڵێت، "ئەگەر ئەم 80 هەزار بەرمیل نەوتە و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بدرێت، ڕاستەوخۆ موچەی مانگی (حوزه‌یران/6) دیت، لە ئەگەری بەردەوامی هەرێمیش، تاوەکو ساڵێکی دیكه موچە بەردەوام دەبێت".
