سەرۆک وەزیران هۆشداری دەدات لە قۆرخکردنی پۆستەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن و سیاسی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتنی حکومەت لە یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەیە کە بە وەکالەتە لەگەڵ دانانی ستانداردی پیشەیی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان، هۆشداریشیدا لە قۆرخکردنی پۆستەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن و سیاسی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە سەرپەرشتی یەکەمین کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی کرد، لەژێر دروشمی (هەڵسەنگاندنی ئەدای.. ڕێڕەوی چاکسازی و باشی حکومەت) و کۆنفرانسەکە ئەنجامی کارەکانی لیژنەی باڵای هەڵسەنگاندنی ئەدای کار و لیژنە لاوەکییەکانی لەخۆگرتبوو، کە کاریان کرد بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونی بەرنامەی حکومەت بە چاودێریکردن و درێژەدان بە پرۆسەی پشکنین و هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان.
لە وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەت کرد، لە یەکەم دانیشتنییەوە، بە کردنی چاکسازی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق بە ئامانجێکی سەرەکی بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن، و خۆبەدوورگرتن لە بڕیاردانی بەپەلە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کارەکە ناکات، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی کە سەبارەت بە ئەدای سەرکردە ئیدارییەکان لە قۆناغەکانی پێشوودا دراون.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پێوەرەکانی گەندەڵی دەستبەجێ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا و لە دەرەوەی بازنەی هەڵسەنگاندنەکە بوون، و هەندێکجار ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی دەبنەوە، و بووە هۆی کاندیدکردنی کەسانی کەمتر شایستە بۆ پۆستەکان بە بەراورد بەوانەی کە هەڵسەنگاندنەکە دەیانیگرتەوە.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاوکردۆتەوە:
? پلانمان داناوە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن ڕوون و گشتگیر بن، سەرەتا لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانەوە دەست پێبکەین، پاشان دەچینە سەر بریکار و ڕاوێژکار و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و وەزیرەکان.
? ئەو هەموارە وەزارییەی کە بەڵێنمان دابوو لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکەمانەوە هاتە ئاراوە، بەهۆی بەربەستی سیاسییەوە وەستا.
? لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی باڵامان پێکهێنا، بە بەشداری لایەنەکانی چاودێری و بەشێک لە وەزارەتەکان، و بە پاڵپشتی تیمە تەکنیکییە تایبەتمەندەکان و مامۆستایانی زانکۆ، بۆ تەواوکردنی کارەکان بە پیشەیی و شەفافیەت.
? لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان (1,135) هەڵسەنگاندنی نیمچە ساڵانە تەواو بوون، بووە هۆی دورخستنەوەی (41) بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان و کۆتاییهێنان بە ئەرکی (89) کەس کە بە پلەی بە وەکالەت کاریان دەکرد.
? پرۆسەی هەڵسەنگاندن زەبری زیاتری بۆ ئەدای حکومەت دابین کرد و پرۆسەی خێراکردن و بەرژەوەندییەکی ناوازەی لە ئاستە جیاوازەکانی سەرکردایەتیدا دروستکرد.
? ڕێژەی گۆڕانکاری (21%)ی ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندووە کە هەڵسەنگێندراوان.
? هەڵسەنگاندن بۆ بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران کرا، و هەڵسەنگاندنی (52) بریکار و (12) ڕاوێژکار تەواو بووە، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان ئەنجوومەنی نوێنەران دامەزراندنی ژمارەیەکیانی پەسەند کرد، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2003ەوە کاری لەسەر بکرێت .
? سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسە بەڕێزانە دەکەین کە لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن سەرکەوتووبوون، و بەردەوام پاڵپشتیان دەکەین بۆ خزمەتکردنی وڵات.
? سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداریان لەم پڕۆژە نیشتمانییە کرد، سەرەتا لە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاری هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەت و سەرجەم ئەندامانی تیمە تەکنیکیەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان.
