المطلع
عاجل

post-image

نەتەنیاهۆ بۆ قەتەر : تیرۆرستان ده‌ربكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین


23:00 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-09-10
31968

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی قەتەر کرد و ووتی "قه‌ته‌ر و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ تیرۆریستانیان داڵده‌ ده‌ده‌ن، ده‌بێت تیرۆرستان ده‌ربكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین".
 


 

‏بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "سبه‌ی 11ی (ئه‌یلول)ه، 11ی ئه‌یلولمان له‌بیره‌، له‌و ڕۆژه‌دا تیرۆریستان خراپترین دڕنده‌ییان له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌مریكاوه‌".
 

‏وتیشی، "ئێمه‌ش 11ی ئه‌یلولمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌ و له‌بیرمانه‌، له‌و ڕۆژه‌دا تیرۆریستان خراپترین دڕنده‌ییان به‌رامبه‌ر گه‌لی جوله‌كه‌ ئه‌نجامدا له‌ دوای هۆلۆكۆسته‌وه‌".
 

‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا له‌ دوای 11ی ئه‌یلول چی كرد؟ به‌ڵێنیدا به‌دواداچون بۆ ئه‌و تیرۆریستانه‌ بكات كه‌ ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن، دوای دو هه‌فته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه‌ تێیدا هاتبو حكومه‌ته‌كان ناتوانن تیرۆریستان داڵده‌ بده‌ن".
 

‏نه‌ته‌نیاهۆ ده‌شڵێت، "دوێنێ ئێمه‌ش به‌ هه‌مانشێوه‌ مامه‌ڵه‌مان كرد، به‌دوای ئه‌و داڕێژه‌ تیرۆریستانه‌دا كه‌وتین كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا و ئه‌وه‌مان له‌ قه‌ته‌ر كرد كه‌ په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت دابین ده‌كات و تیرۆریستان داڵده‌ ده‌دات، پاره‌ی حه‌ماس ده‌دات، ڤێلای لوكس ده‌دات به‌ سه‌ركرده‌كانیان و هه‌مو شتێكیان پێده‌به‌خشێت".
 


 

‏جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئێستا وڵاتانی جۆربه‌جۆری جیهان سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، پێویسته‌ شه‌رم له‌خۆیان بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئوسامه‌ بن لادنی له‌ناوبرد، چییان كرد؟ ئایا وتیان چ شتێكی ترسناك به‌سه‌ر ئه‌فغانستان یان پاكستاندا هات؟ نه‌خێر، چه‌پڵه‌یان لێدا، پێویسته‌ ده‌ستخۆشی له‌ ئیسرائیل بكه‌ن كه‌ پابه‌ند بوه‌ به‌ هه‌مان بنه‌ماكان و جێبه‌جێكردنی".
 

‏باسی له‌وه‌شكردوه‌، "به‌ قه‌ته‌ر و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ تیرۆریستانیان داڵده‌ ده‌ده‌ن ده‌ڵێم: یان ده‌ریان بكه‌ن یان دادگایییان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌یكه‌ن، ئێمه‌ ده‌یكه‌ین".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 7026
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 29368
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 150499
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 126318
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 128168
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 128704
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 127912
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 140030
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 141727
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 142781
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 143750
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 54542
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 137864
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 57693
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 124816
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 56676
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 143733
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 56647