شاخەوان عەبدوڵلا: حکومەتی عێراق پێنج موچەی ئەم ساڵ خەرج دەکات
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له پشكی پارتی رایگه‌یاند، به‌پێی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر، حکومەتی عێراق پێنج موچەی ئەم ساڵ خەرج دەکات، به‌ڵام دو موچه پێكه‌وه نانێرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای پارتی له‌باره‌ی چاره‌نوسی پێنج موچه‌ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، رایگه‌یاند، به‌غداو هه‌ولێر چونەتە رێککەوتنێکەوە و هەردو سەرۆکوەزیران قسەیان لەسەر کردوە و ئێستا رێککەوتنەکە چوەتە جێبەجێکردنەوە، پاساوی نەناردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەما، چونکە بەبازاڕکردنەکەی ئێستا سۆمۆ دەیکات، لەسەر داهاتی نانەوتیش رێککەوتن کراوە و کارایە تاوەکو لیژنەکان داهاتی نانەوتی بە رێگەیەکی دیکە و چارەسەری یەکجارەکی دەکەن، بۆیە موچەی مانگەکانی 8، 9 و 10 و مانگەکانی دیکەش دێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌م چه‌ند مانگه‌دا كه ماوه هه‌ر پێنج موچه‌كه خه‌رج ده‌كرێن، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی، رێککەوتنەکە وایە، پاساوی ئەوان ناردنی نەوت بو ئێستا هەناردە کرا و دەبێت نوسراوی ئەوانیش جێبەجێ بکرێت، کە دەڵێت لە بەرامبەردا موچە دەنێرین.
له‌باره‌ی شێوازی ناردنی موچه‌كان و ئه‌وه‌ی كه ئایا دو موچه پێكه‌وه ده‌نێردرێن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی"دو موچە ناکرێت پێکەوە، ئێستا مانگی 7 دراوە، مانگی 8ـیش دەست بەناردنی بکرێت، دوای ئەوە ئەوەی لەسەر ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە وەکو بابەتی داهاتی نانەوتییە، ئەوەش لێرەوە رەوانە دەکرێت؛ تەنیا کاری کارگێڕی ماوە و هیچ کێشەی دیکە نییە بۆ ناردنی موچەی مانگی هەشت، حکومەتی عێراقیش نەیانوتوە موچە نانێرین."
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو موچەخۆراندا رازیبو ئەو بڕە پارەیە وەکو بڕێکی دیاریکراوی بڕدراوە بنێرێت، چونکە بەڕاستی ناهەقییەکی گەورەیە بڕێک پارەی زۆر لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگیر بکەیت کە ئەو بڕە نییە. داهاتی نانەوتییان لە بەرزترین ئاستدا دیاریکردوە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق بە دانانی بازگە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق وایکردوە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان زۆر کەم ببێتەوه، هاتوشن داوای بەرزترین داهاتی نێوخۆ دەکەن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو موچەخۆراندا قبوڵیکردوە تاوەکو لیژنەکان کارەکانیان تەواو دەکەن و بەگوێرەی یاسا نیوەی داهاتەکە بۆ ناوەندی بێت و نیوەکەی دیکەش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بۆ خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی خۆی خەرجی بکات."
سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆ ناردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت هیچ بڕیارێك له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌درێت، شاخەوان عەبدوڵا وتی"پێشتر بڕیاریانداوە بەگوێرەی رێککەوتنەکە موچە بنێرن، بۆیە پێویست ناکات هەمو جارێک دوبارە بکرێتەوە، خەرجکردنی موچە ئێستا لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانە و بەبێ ئەنجومەنی وەزیرانیش دەتوانێت بڕیاری خەرجکردن بدات."
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه تا ئه‌مڕۆ بڕیاری ناردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت نه‌دراوه، "بەڵام بڕیارەکە ئەنجومەنی وەزیرانی ناوێت و راستەوخۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەتوانێت خەرجی بکات بەگوێرەی رێککەوتنەکە."
