سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراووێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە بواری ئاودا کرد لە نێوان وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و هاوتا تورکێکەی هاکان فیدان.
وتیشی سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی پاکێجێک لە پرۆژەی هاوبەشی بەرفراوانەوە کە لە کەرتی ئاودا جێبەجێ دەکرێت بۆ چارەسەرکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانی کەمی ئاو.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغداد ئەنجام درا و ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئاو قەیرانێکی جیهانییە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەریی لەسەرە.
سودانی ئەوەی ڕوون کردەوە کە ڕێککەوتنەکە و میکانیزمەکانی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ تورکیا بەهێزتر دەکات و بەشداری دەکات لە گەشەكردن ئەوان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەمەش بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بەدەست دەهێنن.
لای خۆیەوە وەزیری تورکیا سڵاوی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە سودانی و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی ئێستای کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کە لە ئەنجامدا چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە هەموو کەرت و بوارە جیاجیاکان واژۆ کرا.
