مەندەلاوی وخەزعەلی پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی و گۆڕانکاری تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ هەینی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، موحسین مەندەلاوی و شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان لە گەلی عێراق كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : مەندەلاوی لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی كۆبووەتەوە و هەردووكیان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقیان ئاڵوگۆڕ كردووە.
لە میانی دیدارەكەدا بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی جەختی لە پێویستی گۆڕینی ئەو بەرنامە و دروشمانەی هەڵبژاردن كە بەڵێنیان داوە لەلایەن هێزە نیشتمانییەكان و كاندیدە براوەكانەوە بۆ پلانی كردەیی كە خزمەت بە گەل و ئایندەی وڵات بكات.
هەردوولا داوای كۆكردنەوەی هەوڵەكان بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستەكانی هاوڵاتیان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری.
