عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: قائیمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ینه دادگا
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له چه‌مچه‌ماڵه‌وه رایگه‌یاند، قائیمقامی و سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌نه دادگا.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا وتی، ئه‌وه‌ی دو رۆژه له میدیاكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وترێت و به‌ڵێن ده‌درێت، ده‌ركه‌وت جگه له دروشم هیچی تر نییه و به‌شێكی ماڵه‌كان ته‌نها قوڕاون.
وتیشی، پارتی و یه‌كێتی ساڵه‌های ساڵه ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌م خه‌ڵكه‌یان دزیوه كه‌چی ئاماده‌نین هه‌ر ماڵێك 10 هه‌زار دۆلاری بده‌نێ كه 10 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه،10 ملیۆن دۆلار پاره‌ی فرۆشتنی 10 رۆژ كاره‌بایه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به شاره‌كانی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نیا 20 رۆژ ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ی حزب له بان مه‌قان وه‌ریده‌گرێت ته‌رخان بكات، ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی هۆكاری ئه‌م لافاوه‌ن ده‌ده‌ینه دادگا له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌روه‌ها وتیشی، پێنج شوێن هه‌ن كه رێڕه‌وی ئاو بون كراون به باره‌گای سه‌ربازی یان فرۆشراوه یاخود دراوه به كرێ.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مانه مناڵیان هه‌یه 10 ملیار دۆلاری پێیه، له هه‌زاردا یه‌كی ته‌رخان بكات هه‌ر ماڵێك كه ئاوی تێچوه، 10 هه‌زار دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی داویانه به پاره‌ی كاره‌با و ئاو و باجی سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و راپه‌ڕین ده‌یكه‌ن و ده‌ستناكه‌ن به گیرفانیاندا. ئاماده‌نین داهاتی هه‌فته‌یه‌كی قاچاخی بده‌نه ئه‌م خه‌ڵكه.
وتیشی، لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلاریان هه‌یه ده‌ستناكه‌ن به گیرفانیانا، ده‌یانه‌وێت خێرخواز هاوكاری چه‌مچه‌ماڵ بكات.
