المطلع
عاجل

post-image

ڕێبەر ئەحمەد: فیدراڵییەت هەڕەشە نییە بۆ سەر یەکێتیی عێراق


21:36 كوردستان
2026-02-13
17575

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، فیدراڵییەت هەڕەشە نییە بۆ سەر یەکێتیی عێراق، بەڵکو تاکە سیستەمە کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا پتەو بکات و سەقامگیریی درێژخایەن مسۆگەر بکات.

پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، لە پەیمانگای هەدسۆن لە واشنتۆن خوێندنەوەیەکی وردی بۆ دۆخی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ گەشەپێدان خستە ەوو.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەکە لەبەردەم دووڕیانێکی چارەنووسسازدایە؛ لە لایەک دەرفەتی ئابووریی هاوبەش لە ئارادایە و لە لایەکی دیکەشەوە گرژییەکان دۆخێکی نادڵنیاییان دروست کردووە.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە دا، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەگەر بەبێ بەرنامەی ورد بێت، بۆشاییەک دروست دەکات کە لایەنانی دیکە پڕی دەکەنەوە و ئەمەش ئاڵۆزییەکان قووڵتر دەکاتەوە.

رێبەر ئەحمەد رایگەیاند: "سەرهەڵدانەوەی داعش هێشتا مەترسییەکی جددی و گەورەیە. هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو قوربانیی گەورەی داوە، بە جۆرێک نزیکەی 2 هەزار پێشمەرگەمان لە تێکشکاندنی داعش شەهید بوون و 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون، قارەمانێتی بو جەرگی پێشمەرگە بوو رێگەی خۆش کرد بۆ ئازادکردنی مووسڵ." هەروەها نیگەرانیی خۆی نیشان دا سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، رێبەر ئەحمەد باسی لە پرسی کورد کرد و گوتی: "نەتەوەی کورد کە ژمارەی 40 ملیۆن کەسە، هێشتا دەوڵەتی نییە و مافەکانی بەدەست نەهێناوە، سەرەڕای ئەوەی هەمیشە پاڵەوانی چەسپاندنی بەها دیموکراسییەکان بووە".

وەزیری ناوخۆ پەیامێکی ئاراستەی واشنتن کرد و گوتی: "گەرەنتیی پاراستنی کورد تەنیا لە رێگەی ئەمنییەتەوە نییە، بەڵکو دەبێت ناسنامە و مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان بپارێزرێن، چونکە پاراستنی کورد بەشێکە لە پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، رێبەر ئەحمەد دیدگای هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە کە عێراقێکی بەهێز لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور دەوەستێت.

ناوبراو روونی کردەوە: "فیدراڵییەت هەڕەشە نییە بۆ سەر یەکێتیی عێراق، بەڵکو تاکە سیستەمە کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا پتەو بکات و سەقامگیریی درێژخایەن مسۆگەر بکات."

هەروەها هۆشداریی دا لە عەقڵییەتی مەرکەزییەت و گوتی: "دیدگای مەرکەزییەت هەمیشە هۆی ناسەقامگیری و کارەسات بووە؛ هەر بەهۆی عەقڵییەتی مەرکەزییەتەوە بوو کە چەکی کیمیاییمان لەدژ بەکارهێنرا و ئەنفال کراین."

وەزیری ناوخۆ تیشکی خستە سەر بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

رێبەر ئەحمەد رایگەیاند: "چیرۆکی هەرێمی کوردستان تەنیا چیرۆکی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان نییە، بەڵکو چیرۆکی خۆڕاگری و گەشەسەندنە. ئێمە توانیومانە ببینە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، قەیرانی ئاومان چارەسەر کردووە و خزمەتگوزارییەکانمان بە دیجیتاڵی کردووە."

وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە کە بەهێزیی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی عێراق و ناوچەکە و هەموواندایە و گوتی: "ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی پابەندیی ئێمەیە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا پشت بە خۆمان ببەستین و ببینە ناوەندێکی بازرگانی و ئابووریی گرنگ."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 6322
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 28838
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 149888
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 126023
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 127600
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 128034
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 127441
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 139481
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 141050
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 142218
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 143234
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 54510
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 137478
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 57607
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 124712
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 56675
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 143239
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 56607