تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی حزبوڵاوه، لوبنان به‌شێك نییه له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری پی بی سی نیوز، وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان داوه‌ته‌وه.
په‌یامنێره‌كه لێی پرسیوه كه ئایا بینیویه‌تی كه هێشتا هێرش ده‌كرێته سه‌ر لوبنان، تره‌مپ وتویه‌تی "بەڵێ، ئەوان نەخرابونە ناو ڕێککەوتنەکەوە."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی لوبنان نه‌خراوه‌ته نێو رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌وه، تره‌مپ وتویه‌تی"بەهۆی حزبوڵڵاوە. ئەوان نەخرانە ناو ڕێککەوتنەکەوە. ئەوەش چارەسەر دەکرێت. ئاساییە."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كێشه‌ی نییه له‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان به‌رده‌وام بن له لێدانی لوبنان، تره‌مپ وتویه‌تی، "ئەوە پێکدادانێکی جیاوازە."
كاتێك په‌یامنێره‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی له تره‌مپ كردوه كه ئایا پەشیمانە لەو پۆستەی "تروس سۆشیاڵ" كردی و تێیدا باسی لەناوبردنی شارستانیەتێکی کرد، تره‌مپ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داخستۆته‌وه.
