یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق واژووکرد
عەممار فەرهاد سەرۆکی یانەی زاخۆ ڕۆژی هەینی (1ـی ئەیلولی 2023)، پشتڕاستی کردەوە کە یانەکە گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزانی عێراقی ئەمجەد عەتوان واژووکرد بۆ ماوەی یەک وەرز بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی زاخۆ لە وەرزی داهاتوودا لە خولی پیشەیی عێراقدا.
فەرهاد بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە ئەمجەد عەتوان دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی پاشای تایلەند دەچێتە ڕیزی یانەکە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی یانەکە و ستافی ڕاهێنەر سووربوون لەسەر واژۆکردنی یاریزان ئەمجەد عەتوان وەک یاریزانێکی کاریگەر و لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە خاڵێکی باش بۆ یانەکە.
وتیشی: یانەی زاخۆ پێشتر به بڕی 650 ملیۆن دینار لەگەڵ ئەمجەد عەتوان ڕێککەوت و ڕۆژی هەینی گرێبەستیان تەواو کرد و یاریزانەکە پێشکەش به میدیاکان کرا.
