شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد، له سابت ئه‌لعه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دیدارێكدا ، گفتوگۆ‌و تاوتوێی ئه‌وبابه‌تانه كرا په‌یوه‌ستن به ڕێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌واكردنی رێوشوێنەکانی پێكهێنانی لیوای 20ی هاوبه‌ش، وێڕای گرنگی پاراستنی بێلایه‌نی سوپا‌و دورخستنه‌وه‌ی له‌كێشه‌و ناكۆكییه‌كان.
وتیشی، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له به‌رده‌وامی پشتیوانیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان به داڕشتنی یاسا‌و یاسای پێویست، بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات.
