رۆبەرت وود: پشتیوانی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیین
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌و ئه‌نجوومه‌نه رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌و به‌ره‌و پێشچوونه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له عێراقدا بوونی هه‌یه. گوتیشی: "پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ دواخستنی نیین ".
رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده له‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، تاكو هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه دوور و درێژه‌كان له پێناو ئاسایش، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری خاكی عێراق به‌هێزتر بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا، نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "پشتیوانی لە ئامادەکارییەکانی یۆنامی دەکەین لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق، تا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، لەم بەهارە بێ ئەوەی دوابخرێت".
هۆشداریشدا، هێرشی میلیشیاكان قبوڵكراو نییه و ناكرێت به‌رده‌وام بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، پشتگیری له ته‌واوی كاره‌كانی یونامی له عێراق ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەو گرووپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت کار دەکەن، ئالنگارییان بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق دروستکردووە، هەڕەشەن لەسەر تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی کە عێراقییەکان لەپێناوی شەڕیان کرد.
