بەرگری شارستانی هەولێر زیانەكانی ئاگرەكەی بازاری لەنگە ئاشكرا دەكات
بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو دوكانانەی لە بازاڕی لەنگە بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردوەوە سوتان نزیکەی (166) دوكانە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، كاروان میراودهلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە کەناڵەکانی راگەیاندنی راگەیاند: ئاگرهكهی بازاڕی لهنگه گیان لە دەستدانی لێنەكەتوەتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانیویانه لە (85%)ـی دوكانهكان له سوتان بپارێزن، تەنها لە (15%)ـی روبەری بازاڕەكە كە (166) دوكانە سوتاوە.
وتیشی: لیژنەیەكی باڵای هونەری بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دروستكراوە و لەلایەن لیژنەكەوە بەدواداچون بۆ خەمڵاندنی زیانەكان دەكرێت، چونكە دوكانەكان بەرێژەی جیاواز زیانیان بەرکەوتوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هۆكاری روداوەكەمان بۆ دەركەوتوە، بەڵام بۆ زیاتر دڵنیابونەوە و لێكۆڵینەوەی وردتر بۆ هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و قەبارەی زیانەكان لە هەفتەی داهاتودا راپۆرتەكە دەنوسرێت و پێشكەش بەلایەنی پەیوەندیدار دەكرێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاشكرایكرد، بەپێی ئامارەكانی فریاكەوتنی تەندروستی خێرای شاری هەولێر (90) هاوڵاتی بەركەوتەی دوكەڵبون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
