عەلی حەمە ساڵح: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش نەکرێت بەغداد مووچەی مانگی ئازار نانێرێت
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆشداریه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كرێت، حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی 2024 ره‌وانه ناكات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ژێر ناوی (هۆشداری) بڵاویكردۆته‌وه، "هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی مانگی (شوبات/2) دابه‌ش نه‌كه‌ن، به‌غدا موچه‌ی مانگی (ئازار/3) ره‌وانه ناكات".
رونیشیكردۆته‌وه، "به‌غدا 608 ملیار دیناری ناردوه و وتویه‌تی، لیستی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كانی دیكه بنێرن كۆی گشتی موچه‌كه ده‌نێرم".
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌فته‌ی ئاینده موچه‌ی مانگی (شوبات/2) دابه‌ش بكه‌ن، له ماوه‌ی 10 رۆژدا موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ش ده‌نێرێت، واته: هه‌تاوه‌كو موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش نه‌كه‌ن، موچه‌ی مانگی ئازار نانێرن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌غدا داوای نه‌وت و داهاتی ناوخۆشی له هه‌رێم نه‌كردوه".
