سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی لەشای بەحرەینەوە پێدەگات بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن شای بەحرەینەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- کە سەرۆک کۆمار لەکۆشکی سەلام لەبەغداد نامەیەکی دەستی لە شای بەحرەین شا حەمەدکوڕی عیسا کوڕی سەلمان ئال خەلیفەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی، کەلەلایەن هەڵسوڕێنەری کاروباری بەحرەین خالد ئەحمەد مەنسووڕ ڕادەستی سەرۆک کۆمارکرا.
خالد ئەحمەد لە دیدارەکەدا سڵاوی شای بەحرەینی بەسەرۆک کۆمارگەیاند وهیوای خواست کەگەلی عێڕاق لەخۆشی وشادیدا ژیان بەسەربەرن، بەهەمانشێوەش سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی شای بەحرەین و گەلی ئەو وڵاتەکرد وهیواشی خواست کەهەمیشە لەگەشەسەندندابن.
هەروەها لەبەیاننامەکەدا ئاماژەکراوە بەوەی کە سەرۆک کۆمار جەختیلەوەکردووەتەوە کە عێڕاق مکووڕەلەسەر سەرخستنی ئەم کۆنگرەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوئاڵنگاریانەی کە ڕوویان لەناوچەکە کردووە.
لەلایەن خۆشیەوە خالد ئەحمەد هەڵسوڕێنەری کاروباری بەحڕەین جەختیکردەوسەرخواستی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لەلوتکەکە ئەویش لەبەر ئەوپلەوپێگە گرنگەی عێڕاق لەتێکڕای ناوچەکە
