سودانى بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەلحەق دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەشداری ئاهەنگێکی کرد کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەلحەق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە :-لە وتارەکەیدا کە لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، سودانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکە لە ڕێبازەکەی کرد لە کارە جیهادییە نیشتمانییەکان و ئەوەی کە ئەو شەهیدانە پێشکەشیان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی بە بەبوێری.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
? ئەمڕۆ، بزووتنەوەی عەسائیب بەشداری دەکات لە پشتیوانیکردنی ڕێبازی دەوڵەت دوای ئەوەی دوێنێ ڕووبەڕووی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش بووەوە.
? هەموو جیهان شایەتحاڵی قوربانییەکانی عێراقییەکان و هێزە چەکدارەکانن بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و موجاهیدەکانییەوە.
? حکومەت بە پاڵپشتی ئیرادەی بەرفراوانی پەرلەمان و جەماوەرەوە، هەنگاو دەنێت بەرەو گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام .
? وڵاتەکەمان ئەمڕۆ هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغی بەرهەمهێنان و بنیاتنانی ژێرخان و ئابووری و دروستکردنی هەلی کار و ڕووبەڕوونەوەی ئاستەنگییەکان و چەسپاندنی سەروەری.
? هەموومان ئەرکی جێبەجێکردنی یاسا و بنیاتنانی دادپەروەری و یەکسانی و سەقامگیری دامەزراوەییمان لەئەستۆیە.
? هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ ڕێزگرتن لە بەرز ڕاگرتنی وشەی دەوڵەت و پاراستنی دەستوور و سەرکەوتنمان باشترین دڵسۆزییە بۆ خوێنی شەهیدان.
? ئەوەی چەوساندنەوە و ئاگری دیکتاتۆری بینیبێت، ئەوە شایستە ترە بۆ کاری نیشتمانی بۆ چەسپاندنی سەروەری و پاراستنی دامەزراوە حکومییە دەستوورییەکان.
