لاهور شێخ جەنگی داوایەک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات جگە لە یەکێتی و پارتی
لاهور شێخ جەنگی رایگه‌یاند، داوای له هه‌مو ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسیهكانهی كه "نه‌چونه‌ته ژێر ركێفی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و وه‌همه‌ی دروستیان كردوه" ئه‌وه‌یه كه كاتی ئه‌وه‌یه بێن له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببنه‌وه و "روبه‌ڕوی ئه‌م زوڵم و نادادپه‌روه‌رییه ببینه‌وه".
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی "به‌ره‌ی گه‌ل"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، "رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌وه بخولقێت به‌ڵام من ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان نییم، هه‌ڵبژاردن لۆ مارێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌بوایه یه‌كێتی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كات، چونكه ئاگاداری ئه‌وه‌بوم به‌شێك له یه‌كێتی به‌تایبه‌تی كاك قوباد رێكه‌وتنی كردوه له‌گه‌ڵ پارتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، یان ئه‌وه‌یه كاك بافڵ ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه نییه كه ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
لاهور شێخ جەنگی ده‌ڵێت، "داوام له هه‌مو ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسیهكانهی كه نه‌چونه‌ته ژێر ركێفی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و وه‌همه‌ی دروستیان كردوه ئه‌وه‌یه كه كاتی ئه‌وه‌یه بێن له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببینه‌وه و روبه‌ڕوی ئه‌م زوڵم و نادادپه‌روه‌رییه ببینه‌وه".
