المطلع
عاجل

post-image

ئەوەی لە میدیاكانەوە باسدەكرێت سەبارەت لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا هیچ بنەمای راستی نییە


18:15 كوردستان
2024-08-17
219325

راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت و ئەندامی بەرەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: ئەوەی لە میدیاكانەوە باسدەكرێت سەبارەت لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا هیچ بنەمای راستی نییە تەنانەت ئەگەر بەنهێنیش بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو لایەک دەزانن ئێمە رەتیدەكەینەوە بەشداری لە هیچ رێككەوتنێكدا بكەین، مەگەر ئەوەی خۆمان هەر لە سەرەتاوە رێككەوتنەكەمان داڕشتبێت، هەروەها كارەساتی دزینی دەنگی پێكهاتەی عەرەب بۆ ئەوەی بەم شێوازە ئیدارەی پێ بدەن.
باسی لەوەشکرد: دەست لە مافی خەڵكەكەمان لەبەرامبەر پۆستە كاتییەكاندا هەڵناگرین، حەزدەكەین بۆ خەڵكی خۆمان لە پێكهاتەی عەرەب ئەوە روون بكەینەوە كە رێككەوتنەكە خراپ و خیانەتكارانەیەو هاوڵاتیانمان قەبارەی ئەو كارەساتە نازانن كە لە ئایندەدا رووبەڕووی پێكهاتەی عەرەبی دەبێتەوە كە ئەمانەن: ئێستا لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك 6 ئەندامی كورد هەیە لە یەكێتیی نیشتمانی لەبەرامبەر 3 عەرەب، ئەوەی دەمێنێتەوە لە پێكهاتەی عەرەب دەبن بە ئۆپۆزسیۆن، هەر بڕیارێك لە ئەنجومەن پێویستی بە 50+1ـی نیساب هەیە، كە 5 ئەندامە، بەمەش هەر بڕیارێک كە گروپی لەبەریەك هەڵوەشاوەی عەرەب بیەوێت لە پرسی زەوی و زارو 57و بێسەروشوێنەكان یان هەر بڕیارێكی تر كە یەكێتیی نەیەوێت، تێناپەڕێت چونكە ئەوان 6 ئەندامیان هەیە، هەروەک دەتوانن هەر بڕیارێک تێپەڕێنن تەنانەت ئەگەر بۆ لێسەندنی مافی پێكهاتەی عەرەبیش بێت، تەنانەت ئەگەر ئەو عەرەبانەشی كە جیابوونەتەوە لە دانیشتنەكە بكشێنەوە
بەمە، كۆتایی بە هێزی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگا هێنرا، ئەمە جگە لەوەی سەرۆكی ئەنجومەن ناتوانێت لە هیچ بڕیارێكدا پشتیوانی لە پێكهاتەكەی بكات، بەهۆی تۆمەتباركردنی لەلایەن نەتەوەكانی ترەوە بەوەی بێلایەن نییە، تەنیا دوو ئەندام دەمێنێتەوە لەوانەی كە جیابوونەتەوە كە دەنگەكانیان هیچ بەهایەكی نییە، بۆیە من ئەم رێككەوتنەم ناو لێناوە خیانەت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 47849
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 47164
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 49006
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 48203
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 46578
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 61602
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 60064
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 59766
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 63085
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 28789
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 59336
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 28608
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 61830
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 29136
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 62596
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 28338
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 28857
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 75688