به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران.
به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ک سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 - ر، س، م له‌دایكبووی 1986) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
