نێچیرڤان بارزانی: نە شكست نە بێ هیوایی پێناسەی پارتی بووە
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوێنێ یەكشەممە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر ڕایگەیاند، هیچ كات نە شكست نە بێ هیوایی پێناسەی پارتی بووە.
دوێنێ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ھەڵمەتی بانگەشەی پارتی لە شاری ھەولێر گوتی: خهڵكى تر، لایەنەكانی تر ململانێ دهكەن بۆ ئهوهى تۆزێک بگەنە ئاستی پارتی، ئێمە وەكو پارتی قۆناغى ململانێمان بهجێهێشتووه، ئامانجى ئێمه زۆر گهورهتره لەو ململانێییە، ئامانجى ئێمه وەكو پارتی، ئامانجی ئێمە گواستنهوهی كوردستانە بۆ قۆناغێكی تری پێشكەوتووتری حكومڕانی لە هەموو ڕوویەكەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: گەلەکەمان بە زۆر قۆناغی تاریک و نەهامەتی و شکستدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ کات نە شكست پێناسەی پارتی بووە، نە بێهیوایی پێناسەی پارتی بووە، پێناسەی ئێمە، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆر و تیشک و پرشنگ و ڕووناهی و گەشەی ژیانە، پارتى وا لە دایک بووە، وا بەردەوام بووە، هەر بەو ڕەوتەش بەردهوام دەبێت.
پارتیی ئێمە لە پارتێکی سیاسی گەورەتر بووە، ئێمە بزووتنەوەیەکین، بووینه چرای ڕۆشناییى گەلی کوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، لە ڕابردوودا ئێمە تاریکیمان ڕەواندۆتەوە، لە سەردەمی ئێستاماندا، دەستپێشخەر و سیمبۆل و گەرەنتیی ئاوەدانی و سەقامگیری و ئاسایشی كوردستان و پێشكەوتنی كوردستانین.
