المطلع
عاجل

post-image

بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و تورکیا عەبدولڵا ئۆجەلان هەنگاوی وتوێژەکان دەستپێکرد


20:12 كوردستان
2024-10-11
169894

ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستی پێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".

شایەنی ئاماژەپێدانە، چەند رۆژێکە دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی ئەم مانگە و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە". 
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین. ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".
تاوەکو ئێستاش بەرپرسانی تورکیا و پەکەکە هیچ لێدوانێکی ئاشکرایان لەبارەی هەواڵی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئۆجەلان و حکومەتی تورکیا و بەرپرسانی قەندیل نەداوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مع إغلاق التعاملات.. الدولار يواصل الارتفاع أمام الدينار في بغداد وأربيل

مع إغلاق التعاملات.. الدولار يواصل الارتفاع أمام الدينار في بغداد وأربيل

2026-08-11 18:33 961
البرلمان ينهي القراءة والمناقشة لأربعة قوانين ويدعو لمهلة حتى الخميس

البرلمان ينهي القراءة والمناقشة لأربعة قوانين ويدعو لمهلة حتى الخميس

2026-08-11 17:18 5402
القضاء السوري يصدر حكماً غيابياً بإعدام بشار الأسد ومقربين منه

القضاء السوري يصدر حكماً غيابياً بإعدام بشار الأسد ومقربين منه

2026-08-11 12:32 3368
ارتفاع جديد بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-08-11 11:58 3859
تطورات فساد بلدية الناصرية: شبكات نافذة وشبهات تطال توزيع آلاف الأراضي

تطورات فساد بلدية الناصرية: شبكات نافذة وشبهات تطال توزيع آلاف الأراضي

2026-08-10 21:58 39234
خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

2026-08-10 20:09 5627
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

2026-08-10 19:12 40575
الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

2026-08-10 19:05 11665
استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

2026-08-10 18:17 7051
أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-10 17:31 7258
الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

2026-08-10 16:54 5960
الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 8022
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 14103
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 5806
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 8719
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 7770
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 6640
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 6703