شاسوار عەبدولواحید: کاری زۆر باش چاوەروانیان دەکات کە هەموویان دڵخۆش دەکات
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە یەکەم پەیامی دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سوپاسی یەک بە یەکی دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەکەم و پێتان رادەگەیەنم کە تاکە شت لە ئێستادا بیلێم ئەوەیە کە نەک ناهێڵین دەنگیان بە زیادە بڕوات، بەڵکو کاری زۆر باش چاوەروانیان دەکات کە هەموویان دڵخۆش دەکات.
شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت: بەڵام لە ئێستادا نامەوێت هیچی زیاتر لەسەر هەڵبژاردنەکان بڵێم تا رێکاری یاسایی تەواو دەبێت و ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت و وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە، کە نەوەی نوێ تاکە لایەنە ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی تۆمار کردوە لە ئۆفیسی بەغدادی کۆمسیۆنی عێراق.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: سوپاسی هەڵوێست و دانبەخۆگرتنتان دەکەم و دڵنیابن هەرگیز بە تەنها نەک جێتان ناهێڵین بەڵکو بە کار و پلان و کردارەکانمان زۆر دڵخۆشتان دەکەین لە داهاتوودا.
