لەلایەن چەند "فەرمانبەر"ێکەوە ڕێگریی له دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان کرا
لەلایەن چەند "فەرمانبەر"ێکەوە ڕێگریی له دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان کرا.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان كه سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێیه داوای كردبوو ئه‌مرۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕێگەی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانه‌وه ڕێگریی له دانیشتنه‌كه كرا و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی (موتەڵع)، "ته‌نانه‌ت ئاويان به په‌رله‌مانتاره‌كانی جوڵانەوەی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتووی ئیسلامی کە ئامادەی پەرلەمان بوون نه‌داوه".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش کە گومان دەکرێت دەستی پارتی و یەکێتیی لەدواوەیە لە ڕێگری لەم دانیشتنە، کە تەنانەت پەرلەمانتارانی هەردوو حیزب ئامادەی پەرلەمان نەبوون بۆ ئەم دانیشتنەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت.
میدیای فەرمی کۆمەڵەی دادگەری لەسەر ئەم ڕووداوە و داخستنی پەرلەمان بەڕووی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، "ئەم هەنگاوە ده‌ریخست كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خولێكی بێ ڕۆڵ و كاریگه‌ری ده‌بێت و په‌رله‌مانێك به ساخته‌كاریی ڕێكخراو پێكهاتبێت ناتوانێ به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت".
هەروەها میدیایی فەرمی کۆمەڵی دادگەریی، ڕاستەوخۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دواخستنی ئەم دانیشتنەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامبدرێت، تۆمەتبارکرد.
