قەبارەی بازاڕی کەرتی زنجیرەکانی ئەنیمەیشن لە وڵاتی ژاپۆن سێ ملیار فرۆشی تێپەڕاند
قەبارەی بازاڕی کەرتی زنجیرەکانی "ئەنمی" لە وڵاتی ژاپۆن لە ساڵی 2023 گەیشتە 3 تریلیۆن یەن، ئەمەش بەهۆی فرۆشتنی بەهێزی ئەم زنجیرانەی ئەنمی بۆ دەرەوەی وڵات.
کۆمەڵەی ئەنیمەیشنی ژاپۆن لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە داهاتی ئەم کەرتە بۆ ئەمساڵ نزیکەی 3.3 تریلیۆن یەن بووە کە نزیکەی 21 ملیار دۆلار بووە، کە لەبەرامبەر ساڵی 2022 دا 14% زیادی کردووە و یەکەم جارە ئەم ژمارەیە لە ئاستی 3 تریلیۆن یەن تێپەڕێت.
بەگوێرەی ماڵپەری پەخش و تەلەفزیۆنی فەرمی ژاپۆن، لەوانە گرێبەستی دابەشکردن و کەلوپەلی پەیوەندیدار، لە سەرجەم 11 ملیار دۆلار بووە کە لەبەرامبەر ساڵی رابردوودا 18% بەرزبووەتەوە، هەروەها فرۆشی دابەشکردنی ئۆنلاین لەبەرامبەر ساڵی 2019 دا 50% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1.6 ملیار دۆلار.
فرۆشی کەلوپەلی پەیوەست بە ئەنیمەیشن نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا داهاتی فیلم کارتۆن و هەموو پەخشە کاتبەسەر بەرکان بۆ ئەمساڵ نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار بووە بۆ ئەمساڵ 2024.
