زلێنسكی: بڵاوه‌پێكردنی هێزی ڕۆژئاوا له ئۆكرانیا ڕوسیا ناچار ده‌كات ئاشتی بكاته‌وه
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، جێگیركردنی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا له ئۆكرانیا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ "ناچاركردنی ڕوسیا بۆ ئاشتی".
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به "گروپی په‌یوه‌ندی" كه دیارترین هاوپه‌یمانه‌كانی كیێڤ له‌خۆده‌گرێت، وتی " جێگیركردنی كه‌تیبه‌كانی سه‌ر به هاوبه‌شه‌كان یه‌كێكه له باشترین ئامرازه‌كان به ئامانجی ناچاركردنی ڕوسیا بۆ ئاشتی".
له ژماره‌یه‌ك پایته‌ختی ڕۆژئاوا باس له ئه‌گه‌ری بڵاوه‌پێكردنی هێزی بیانی له ئۆكرانیا بۆ سه‌پاندنی جێبه‌جێكردنی هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی ده‌كرێت.
پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، له چوارچێوه‌ی هه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی ئێستا، سه‌رنجی له‌سه‌ر پێشنیاری ڕۆژئاواییدا و جه‌ختیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی دژایه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌كات.
سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاندوه، مۆسكۆ دژایه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه و ئه‌و بیرۆكانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكاوه پێشنیار كراون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به دڵنیاییه‌وه ئێمه ڕازی نین به‌و پێشنیازانه كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوه‌وه خراوه‌ته‌ڕو سه‌باره‌ت به دواخستنی ئه‌ندامێتی ئۆكرانیا له ناتۆ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و ناردنی هێزێكی ئاشتیپارێز بۆ ئۆكرانیا كه هێزه‌كانی بریتانیا و ئه‌وروپی له‌خۆده‌گرێت".
