نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیکی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
له بهردهواميى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسای عێراق كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانی و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدايان بەپێی دەستووری عێراق تاوتوێ کرد و لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستيی لێكگهيشتن و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقييهكاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارييهكانى بهردهم وڵات.
لە تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا باسیان لە پێشهاتهكانى ناوچهكه، بهتايبهتى دۆخى سووريا كرد و لێكهوتهكانى دۆخى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست لهسهر عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدا هەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 1ـی 2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق کرد و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شەیاع سودانی، هەروەها لەگەڵ حەیدەر عەبدای و موسەنا سامەرائی و نوری مالیکی کۆببوە و تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
تا ئێستاش هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەو لایەنانەی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا لەگەڵیان کۆببووە لەسەر دەرئنجامی کۆتایی سەردانەکە بۆ بەغدا و ئەو سەرکردانە بڵاونەکردۆتەوە، جگە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ محەممەد شەیاع سودانی کە باس لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان کرا.
