وتەبێژی یەکێتیی: له عێراق كه‌سانێک هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت
وته‌بێژی یه‌كێتیی ئەمڕۆ سێشەممە رایده‌گه‌یه‌نێت:"كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌رده‌وامیی هه‌یه و تائێستا له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتی دا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێتیی جەخت ده‌كاته‌وه كه پێویسته كه‌سی شیاو بۆ پۆسته‌كان دیاریی بكرێن له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵک"، ئەمەش کە دەرباز کۆسرەت رەسول، بەرپرسی باڵای یەکێتیی دوێنێ دووشەممە باسی لێکردووە.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند:" له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتیی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به به‌رپرسیارێتییه‌كان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه".
وته‌بێژی یه‌كێتیی لە لێدوانێکی بە میدیای فەرمی حیزبەکەی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین.
له‌كۆتایشدا له‌سه‌ر پرسی مووچه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک له حكومه‌تی عێراق یان هه‌رێم هه‌یه، كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا بنرێت و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان، جا له لیستی مووچه‌خۆراندایه یان له ژماره‌كاندایه، له عێراقیش كه‌سانێک هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت".
كلمات مفتاحية
- سەعدی ئەحمەد پیرە
- هەرێمی کوردستان
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- یەکێتیی
- حکومەتی هەرێم
- عێراق
- پارتی
- کابینەی دەیەم
