ئەنجومەنی نوێنەران ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025، له‌خاڵی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌درێت، له‌خاڵی دوه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025ی ژماره 13ی ساڵی 2023 ده‌درێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵ ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عێراق ده‌درێت، جگه له‌وه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هاوتاكردنی بڕوانامه‌ی زانستی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌درێت.
له‌كارنامه‌كه‌دا هاتوه، جگه له‌ده‌نگدان به‌و پرۆژه‌یاسایانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه‌یاسای دیكه ئه‌نجامده‌درێت.

