زلێنسكی: ئه‌مریكا و سێ وڵاتی دیكه نایانه‌وێت ئۆكرانیا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به وڵاتانی هه‌نگاریا، ئه‌ڵمانیا، سلۆڤاكیا و ئه‌مریكا ده‌ربڕی و تۆمه‌تباریكردن كه ئه‌و وڵاتانه دژی به‌ئه‌ندامبونی ئۆكرانیان له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كیر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كیێڤ وتی، "ئه‌مریكا، هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا و ئه‌ڵمانیا ڕاستگۆ بون، ئه‌وانیش نه‌یانده‌ویست له ناتۆدا ئێمه ببینن".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، هه‌ریه‌ك له‌م چوار وڵاته "هۆكاری تایبه‌تی خۆیان" هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا وه‌ك به‌شێك له ناتۆ نه‌بینن.
كیێڤ چه‌ندینجار خواستی خۆی ڕاگه‌یاندوه بۆ ئه‌وه‌ی له زوترینكاتدا ببێته ئه‌ندامێكی ته‌واوی هاوپه‌یمانییه‌كه و له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2022 ئۆكرانیا داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ په‌یوه‌ستبون به ناتۆ له‌سه‌ر بنه‌مای "به‌په‌له".
له 9ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی ڕابردودا، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی دانی به‌وه‌دانا كه هه‌وڵ ده‌دات بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ناتۆ له لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، پێش ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا.
