فوئاد حسێن: له‌هه‌وڵدان بۆ بڕواپێهێنان به‌گروپه چه‌كداره‌كان كه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵدان بۆ بڕواپێهێنان به‌گروپه چه‌كداره‌كان كه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن له‌به‌رئه‌وه‌ی چیتر چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت قبوڵ ناكرێت و له‌باره‌ی دۆخی سوریاشه‌وه ده‌ڵێت، "عێراق دڵنیانابێت له‌باره‌ی سوریا، تا ئه‌و كاته‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر ده‌بینێت".
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندوه، "عێراق له هه‌وڵدایه بڕوا به گروپه چه‌كداره‌كان بهێنێت كه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن، هیواداریشین ببنه ببنه به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كان، چونكه له‌مه‌ودوا چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به كارێكی قبوڵنه‌كراو ته‌ماشا ده‌كرێت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و واشنتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردوه، ""عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوای ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته".
سه‌باره به‌دۆخی سوریا، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق دڵنیانابێت له‌باره‌ی سوریا، تا ئه‌و كاته‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر ده‌بینێت، چونكه ئێمه ترسمان له داعش هه‌یه، بۆیه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریا، له‌كۆتایدا بۆئه‌وه‌ی دیمه‌شق سه‌قامگیربێت، پێویسته نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن".
