لە خولی سعودییە هیلال سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە نۆ گۆڵ لە فەیحای میوانی بردەوە
لە خولی سعودییە هیلال سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە نۆ گۆڵ لە فەیحای میوانی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی پانزەی خولی رەوشەن هیلال میواندارییەکی بێ بەزەییانەی فەیحای کردوو و گۆڵبارانی کرد.
لە گێمی یەکەمدا خاوەن ماڵ بەزووی دەستی بە هێرشەکانی کردوو و لە خولەکی 20 کۆلیبالی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
هیلال بەردەوامیدا بە هێرشەکانی لە خولەکی 39 لۆدی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و پاشان مارکۆس لیۆناردۆ و ساڤیچ لە خولەکەکانی شەش و نۆی کاتی زیادکراوی گێـی یەکەم، دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام گێمی یەکەم بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا هەمان سیناریۆ دووبارەبوویەوە و لە خولەکی 54 لیۆناردۆ گۆڵی پێنجەمی هیلالی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو لە هێرشێکدا و لە خولەکی 65 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی شەشەمی هیلال و هاتریکی خۆی تۆمارکرد.
خاوەن ماڵ بەم ئەنجامەوە نەوەستان و لە خولەکی 89 عەبدوڵا حەمدان گۆڵی حەوتەمیشی تۆمارکرد و پاشان مالکۆم و گۆڵی هەشتەم و فەیسەڵ عەبدوڵ واحیدیش لە خولەکی هەشتەمی کاتی زیادکراو گۆڵی نۆیەمی لە خۆیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە ئەنجامی نۆ گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 40 خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە و فەیحاش بەم شکستە قورسە بە شەش خاڵ لە پلەی کۆتاییدایە.
