وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی بە ئامادەباشی تەواو دا بۆ کارئاسانی بۆ سەردانکەران بۆ زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام کازم
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ،فەرمانی بە ئامادەباشی تەواو دا بۆ کارئاسانی بۆ سەردانکەران بۆ زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام کازم (سڵاوی لێبێت) لە فڕۆکەخانەی نەجەف و دەروازەی سەفوان.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەت تیایدا هاتووە : وەزارەت هەوڵی داوە بۆ گۆڕین و بە دیجیتاڵکردن و باشترکردنی فیزا و کەمکردنەوەی فیزا بەشێوەی دەست و بەهەدەرنەدانی کات و دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
هەروەك لە یەکی مانگی کانوونی دووەمی 2025وە،بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگە دەستی بە کارکردن کردووە بۆ مۆڵەتی هاتنە ناوەوە بەشێویەکی ئەلیکترۆنی و پەیڕەوکردنی ئەم بنەمایە بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە کار بەم سیستەمە دەکەن.
لەبەیاننامەکەی وەزارەتدا هاتووە : وەزارەت تێبینی قەرەباڵغییەکی کردووە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر پێدانی مۆری هاتنەژوورەوە لە فڕۆکەخانەی نەجەف و دەروازەی سەفوان ، هاوکات لەگەڵ هاتنی ژمارەیەکی زۆری سەردانکەر بۆ زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام کازم.
وەزارەیی ناوخۆ پێشبینی دەکات : ئەم قەرەباڵغییە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی پێ بێت سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لەسەردانیکەران هاتوونەتە وڵات دوای وەرگرتنی بایۆمەتری هاتن، بە ئامانجی دروستکردنی بنکەیەکی زانیاری تەواو بۆیان.
هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەشکراوە : وەزارەت تێبینی کردووە کە هەندێک لاپەڕە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە بەبێ باسکردنی ڕاستییەکان،داواش دەکات کە دەزگاکان وردبین بن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و دووربکەونەوە لە هەواڵی ناڕاست، چونکە ستافی وەزارەت زیاتر لە جارێک سەلماندوویەتی کە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدایە و دەتوانێت سەلامەتی هەموو بۆنە و ڕێوڕەسمەکان دابین بکات بەتایبەت مەراسیمی ملیۆنی.
