دادگای باڵای ئەمریکا پڕۆژە یاسایی قەدەغەكردنی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی لە وڵاتەكەی پەسەندكرد
دادگای باڵای ئەمریکا، پڕۆژە یاسایی "قەدەغەكردنی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی" لە وڵاتەكەی پەسەندكرد، ئەگەر تیکتۆک کڕیارێکی پەسەندکراو بۆ وەشانی ئەمریکی پلاتفۆڕمەكە نەدۆزێتەوە، ئەوا لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەتەوە قەدەغەكردنەكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها دادگای باڵا بڕیاڕی تێهەڵچونەوەی ڕەتکردەوە.
دادگای باڵای ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی یاسایی "قەدەغەكردنی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی" لە وڵاتەكەی پەسەندكرد و پێویستە تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتو كە دەكاتە 19ی ئەم مانگە كۆمپانیای پایندانس كە خاوەنداری پلاتفۆڕمەكەیە، فێرشنە ئەمریكیەكە بفرۆشێت.
پێشتر كۆمپانیایی بایتدانس كە بنكەی سەرەكی لە وڵاتی چینە، تانەی لە بڕیارەكە دا و ئاماژەی بەوەكرد کە یاساکە پێشێلکردنی پاراستنی ئازادی كەسی زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری پلاتفۆڕمەكەی لە ئەمریکا.
بەڵام دادگای باڵا بڕیاڕی تێهەڵچونەوەی ڕەتکردەوە، واتە ئێستا دەبێت تیکتۆک کڕیارێکی پەسەندکراو بۆ وەشانی ئەمریکی پلاتفۆڕمەكە بدۆزێتەوە یان ڕوبەڕوی قەدەغەکردن دەبێتەوە.
بەرپرسان و یاسادانەرانی ئەمەریکا، كۆمپانیایی بایتدانسیان بەوە تۆمەتبارکردوە کە "پەیوەندی بە حکومەتی چینەوە هەیە" و "نیگەرانییەکانیان لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی" لەسەر تیکتۆک وروژاندوە.
