دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان دزیبوو
دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان دزیبوو.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک، "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران".
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە،
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی ڕانیەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.
پۆلیس دەڵێت: لەئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران (ب،ح، م لەدایكبووی 2002 و س، أ، و لەدایكبووی 2000) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.
