یانەی دهۆک لە نەفت میسانی بردەوە و یەکسانبوونێکی سەرنجڕاکێشی نێوان نەفت و نەورۆز
ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی دهۆک سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر میواندارەکەی بەدەستهێنا، یانەی نەفتی میسان، بە دوو گۆڵی بەبێ وەڵام لە یارییەکەدا کە لە یاریگای میسان لە قۆناغی ١٥ی قۆناغی یەکەمی خولی ئەستێرەکان بەڕێوەچوو، کەچی هەردوو یانەی نەفت و نەورۆز خاڵەکانی یارییەکەیان کە لە یاریگای کەرخ بەڕێوەچوو بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی (1- 1) هاوبەش کرد.
یانەی دهۆک سەرکەوتوو بوو لە ڕفاندنی سێ خاڵ لەیانەی نەفتی میسان بە دوو گۆڵی بەبێ وەڵام، کە پیتەر کۆرکیس لە خولەکی (١٣)ی یارییەکەدا گۆڵێکی بۆ دهۆک تۆمارکرد، هاوکارە پیشەگەرەکەی مارلۆن گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی لەخولەکی (١٥) تۆمارکرد.
لە یاری دووەمدا، لە یاریگای ئەحمەد ڕازی لە نێوان یانەی نەفت و نەورۆزدا بە یەکسانبوون کۆتایی هات، لە خولەکی (١٥)دا وەلید کەریم یاریزانی یانەی نەفت گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، هەروەها یاریزانی هێرشبەر ئاسۆ ڕۆستەم لە خولەکی (٧٧)دا بە لێدانی سزا گۆڵەکەی لە بەرژەوەندی نەورۆز یەکسانکردەوە.
جێی ئاماژەپێکردنە دهۆک بە کۆکردنەوەی ٢٧ خاڵ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی بەدەستهێناوە،نەفتی میسانیش بە ٢٢ خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە، یانەی نەفتیش بە ٢٤ خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، نەورۆزیش بە ١٨ خاڵ لە پلەی پازدەهەمدایە .
