المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئابووری عێراقی کرواتی دەکات


18:48 عێراق
2025-01-22
89255

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ  سەرۆک وەزیری کرواتیا کۆبۆوە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی  ئابووری جیهان.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی  لە پلێنکۆڤیچ کرد بە بۆنەی بەئەندامبونی کرواتیا لە ناوچەی شنگن، هاوکات پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆماریش جەختیکردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات ڕۆڵی کرواتیای لە پاڵپشتی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق  سەقامگیری ئەمنیی دوای چەندین ساڵ لە ئاستەنگ و سەختیەکان بەخۆوە دەبینێ، ئاماژەیکرد بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە و پەرەپێدانی بارودۆخی ئابووری و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا، کە ئەمەش وایکردوە کە ببێتە ژینگەیەکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان، ئاماژەیکرد بە دەرفەت بۆ  کۆمپانیاکانی کرواتیا تا بەشداری لە پرۆژەی ژێرخانی عێراقدا بکەن.
سەرۆک کۆمار پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئابووری عێراقی کرواتی کرد بۆ پەرەپێدانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵدا.
سەرۆک کۆمار، ئاماژەیکرد بە گرنگی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و جەنگ و پەرەپێدانی هاریکاریی سیاسی و ئابووری و بازرگانیی بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەش.
لای خۆیەوە ئەندرێ پلێنکۆڤیچ ویستی کرواتیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دانانی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دوپاتکردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، ڕێککەوتنێک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کرا بۆ کاراکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 459
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 3536
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 1673
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 4195
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 4673
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 18773
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 5864
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 6489
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 5847
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 6603
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 4156
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 6460
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 5259
رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

2026-08-19 09:18 5719
أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

2026-08-19 09:12 6058
رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

2026-08-19 08:41 36740
"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-08-19 00:24 38724
توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

2026-08-18 22:40 26768