سه‌رۆكی حكومه‌تی لیبیا: له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناترسين
عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه سه‌رۆكی حكومه‌تی یه‌كگرتویی نیشتمانیی لیبیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناترسێت و باشترین ڕێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان گفتوگۆ و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنه.
عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆس دوپاتیكرده‌وه، نزیكبونه‌وه‌ی له‌سه‌قامگیری ئاسایش به ته‌نیا به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، وڵاته‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای قه‌باره بچوكه‌كه‌ی و توانا تاڕاده‌یه‌ك لاوازه‌كانی، خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ پێشكه‌وتن و له‌سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكاش ناترسێت".
ڕونیشیكرده‌وه، "وانه له ئه‌زمونی وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان و سوریا فێربوین، قه‌یرانه‌كان ده‌ریانخست كه چاره‌سه‌ره‌كان پێویستیان به پاڵپشتیكردنی كو‌لتور و میرات و خودی ژیانی مرۆڤ هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "باشترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له تێگه‌یشتنه له خواسته‌كانی گه‌لی لیبیا و پاڵپشتیكردنی كاریگه‌رانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به‌هێزكردنی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگ بن كه پاڵپشتی بۆ ئاسایش و ڕه‌چاوكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه".
عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه هۆشداریدا له پشتگوێخستنی ئه‌و وانانه‌ی كه له ئه‌زمونی وڵاتانی دیكه‌وه فێربون و وتی، "چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه پێویستی به به‌هێزكردنی دیالۆگی نیشتمانی و دروستكردنی متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كاندا".
