مه‌سرور بارزانی و ئەسعەد شەیبانی باس له کەمکردنەوەی گرژییەکان و ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆده‌بنه‌وه و به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسێكی نوسینگه‌ی بارزانی، باس له کەمکردنەوەی گرژییەکان و ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كرێت.
عەزیز ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"، نوسیویه‌تی، مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە داڤۆس لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەو کۆبونەوەیە لە پاشخانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەکانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین دێت، بەم نزیکانە لە قەتەر درێژە بەو دانوستانانە دەدات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی "کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕوبەڕوبونەوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت، هەروەها بۆ ئەوەیە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر و هەماهەنگ بێت لە پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری زیاتر لەوانەش لەسەر مافەکانی گەلی کورد لە سوریا".
