28 مین کۆنفرانسی ئەنجومەنی وەزیرانی پەیوەندی و گەیاندنی زانیاری عەرەبی لە قاهیرە دەستی بەکارەکانی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە،بە بەشداری "هەیام یاسری "وەزیری پەیوەندییەکان ،ئەنجومەنی وەزیرانی پەیوەندی و گەیاندنی زانیاری عەرەبی، کۆنفرانسی 28مینی خۆی لە میسر بەست.
وەزارەتی پەیوەندیەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: کە بەئامادەبوونی "هەیام یاسری" وەزیری پەیوەندییەکان، 28مین کۆنفرانسی ئەنجومەنی وەزیرانی پەیوەندی و گواستنەوەی زانیاری عەرەبی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی بەڕێوەبردنی ئینتەرنێت،و نیشاندەری عەرەبی بۆ ئابووری دیجیتاڵی و میکانیزمی سەرۆکایەتی تیمە عەرەبیەکان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی گەیاندن و پەیوەندییەکان.
پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو : کە لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر چالاکی ئەو ئامێرانە دەکرێت کە سیفەتی چاودێریان هەیە لە کارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبی بۆ پەیوەندی و زانیاری، و چالاکی نووسینگەی هەرێمی عەرەبی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان،و چالاکی ڕێکخراوی عەرەبی تەکنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری، و چالاکی تۆڕی عەرەبی دەستەکانی ڕێکخستنی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری، و چالاکی ئەکادیمیای عەرەبی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و گواستنەوەی دەریایی، هەروەها ئاماژەی بە بەدواداچوونی ڕاسپاردە دەرچووەکانی ئەنجومەنی وەزاری و پێداچوونەوەی وەزیرەکان بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی سایبەری و تیمی پسپۆڕانی عەرەب کە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەکات.
