وەزارەتی تەندروستی سەرکەوتنی پلانی پاڵپشتی بۆ سەردانەکەی ئیمام موسای کازم س.خ ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، سەرکەوتنی پلانی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری تەندروستی بۆ سەردانەکەی ئیمام موسا کازم (سڵاوی خوای لێبێت) بە درێژایی ڕۆژانی پێشوو بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئەمنی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان و مەزارگەی پیرۆزی کازمییە ڕاگەیاند.
حەسناوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ستافی وەزارەت و بەشە بەشداربووەکانی و پەیوەندیدارەکانی بە شێوەیەکی بەردەوام خزمەتگوزارییە بەرزەکانیان پێشکەش کردووە ئاماری ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشکراون بۆ ماوەی 16-25ی 1ی 2025 بەم شێوەیە بووە:
ژمارەی ئەمبولانس: 250، ژمارەی مەفرەزە پزیشکییەکان: 75، ژمارەی سەنتەری پزیشکی قەرەباڵغی: 6، ژمارەی ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری: 30، ژمارەی نەخۆشخانە گەڕۆکەکان: 3، ژمارەی پشکنینی تاقیگەیی: 5156، ژمارەی پشکنینی تیشک و سۆنەر : 592.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆی ئەو حاڵەتانەی لە مەفرەزە پزیشکییەکان چارەسەرکراون 600 هەزار حاڵەتی جیاواز بووە، هاوکات ژمارەی ئەو حاڵەتانەی لە نەخۆشخانە گەڕۆک و پاڵپشتییەکان چارەسەرکراون 22 هەزار حاڵەت بووە، هاوکات ژمارەی ئەو حاڵەتانەی کە لە ڕێگەی ئەمبولانسەوە گواستراونەتەوە سێ هەزار و 539 حاڵەت بووە".
وەزیری تەندروستی ستایشی "هەوڵەکانی کارمەندانی وەزارەتەکەی کرد کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئەم پلانە".
