مەشهەدانی وفیدان پێشهاتە خێراکانی ناوچەکە تاوتوێدەکەن
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان وهاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا مەشهەدانی وفیدان پێشهاتە خێراکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشوازی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە سەردانی عێراق دەکات بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن”.
وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەسەر ئاستی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و پێشهاتە خێراکانی وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ کران".
بەگوێرەی بەیاننامەکە -لە مەلەفی پەیوەندییە هاوبەشەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە مکوڕبوون بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی بوارەکانی کۆبوونەوەی هاوبەش بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات بە پێی ڕێککەوتنەکانی ئێستادا کردەوە
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "سەبارەت بە فایلە ناوچەییەکان، دیدگاکان یەکسان بوون سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی پتەوکردنی سەقامگیری لە سوریا، لوبنان و فەلەستین، لە ڕێگەی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی هاوکاری و بڵاوکردنەوەی کەشوهەوای ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە "پەیوەندی پتەو لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و کارکردن بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دراون" دووپات کردەوە.
